له دیدارێكی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی سەربازی ئەمەریکی، جەخت له گفتوگۆکانی نێوان ههرێم و بهغدا كرایهوه و چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور .
رۆژی دووشەممە 2019/9/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی کرد بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ گریگۆری کرودەر.
لە دیدارەکەدا کە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ستیڤن فەیگن کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوون، گفتوگۆ دەربارەی دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە کرا، بەتایبەتی هەماهەنگی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی بەگشتی کرد بۆ هاوکارییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە و ئاماژەی بە هەماهەنگی باشی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عیراقییەکان کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.
لە بارەی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیش جەختی لەوە کردەوە کە گفتوگۆکانمان لە سەر چەندین ئاست بەردەوامە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور . گوتیشی گەیشتن بە رێککەوتن لە بەرژەوەندی هەموو خەڵکی عێراقە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.