Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:32

له‌ یادی ریفراندۆمدا کامه‌ران عه‌بدولڕحمان (داستانی به‌ڵێ) بڵاو کرده‌وه‌

كاری وێنه‌ گرتن له‌لایه‌ن سامان محه‌مه‌د و گۆران ره‌حمان بۆ ئه‌نجام دراوه‌
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ند كامه‌ران عه‌بدولڕحمان له‌زۆربه‌ی یاد و بۆنه‌كان بوونی خۆی له‌ رێگه‌ی سروود گۆرانییه‌كانی سه‌لماندووه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ بۆنه‌ نیشتمانیه‌كان ، بۆیه‌ له‌ یادی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كوردستاندا  به‌رهه‌مێكی نوێی له‌ ژێر  ناوی (داستانی به‌ڵێ) بڵاو كرده‌وه‌.

 به‌ره‌هه‌می (داستانی به‌ڵێ) له‌ شیعری حه‌مید قه‌ڵادزیی ئاوازی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی ،موزیك هۆگر سه‌عید ، كلارنێت ره‌وان لوقمان ،ده‌نگ هێڤی كامه‌ران ،كۆرس  هه‌نار ئه‌نوه‌ر، كامه‌ران عه‌بدولڕحمان .

 شایانی باسه‌ كاری وێنه‌ گرتن له‌لایه‌ن سامان محه‌مه‌د و گۆران ره‌حمان بۆ ئه‌نجام دراوه‌ وه‌هه‌روه‌ها كاری مۆنتاژ له‌لایه‌ن ئامانج كاكه‌یی ئه‌نجام دراوه‌ .

كوردستان تیڤی/ كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.