Erbil 38°C سێشەممە 26 ئایار 05:40

مەسرور بارزانی: بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان ئاماژەی ئەرێنیمان لە بەغدا پێگەیشتووە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جەنەڕال ئیریک هیل فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد، لە دیدارەكەدا رایگەیاند كە ئاماژەی ئەرێنیان لە بەغدا پێگەیشتووە، دووپاتیشی كردەوە كە داعش هێشتا لە چەند ناوچەیەکی عێراق هەڕەشەیەکی گەورەیە.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە کرد کە داعش هێشتا لە چەند ناوچەیەکی عێراق هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی خەڵک و ئاستەنگە لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان. گوتیشی هەماهەنگییەکی باش لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.

لەبارەی گفتوگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش، سەرۆکی حکومەت روونی کردەوە کە ئاماژەی ئەرێنیان لە بەغدا پێگەیشتووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور.

فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزی هاوپەیمانانیش خۆشحاڵی خۆی نیشان دا بەرامبەر ئەو هەماهەنگیەی لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان هەیە و ئامادەییشی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەک کە پێویست بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.