وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئاشتی و دوور كه‌وتنه‌وه له‌جه‌نگ، ماجد كازم، مامۆستای ئاماده‌یی یه‌كێك له قوتابخانه‌كانی به‌غدای پایته‌خت ،چه‌كی كلاشینكۆف بۆ ئامێریكی میوزیك ده‌گوڕێت و له‌جیاتی ته‌قه‌كردن ده‌نگێكی خۆشی میوزیكی لێوهدهدردێت.
له‌مباره‌یه‌وه مامۆستا كازم ده‌ڵێت: دوای كاركردنێكی زۆر توانیم ئه‌م كاره‌بكه‌م، ئامانجیشم له‌و كاره‌دا ئه‌وه‌یه كه بانگه‌وازی ئاشتی بكه‌م،چونكه ساڵانێكه عێراق به‌ده‌ست نه‌هامه‌تییه‌كانی جه‌نگه‌وه ده‌ناڵێنێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هه‌ر له‌منداڵییه‌وه بایه‌خی به بواری میوزیك داوه و هانی قوتابیانیش ده‌دات كه خۆیان فیری ژه‌نینی ئامێره میوزیكییه‌كان بكه‌ن، چونكه ئامرازێكی گرنگه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئاشتی.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه/ میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.