به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، له وڵاتى میسر نمایشى دوو مۆمیایان كرد، هه‌ردوو مۆمیاكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سنیدجهم كه به‌رپرسێكى گه‌وره‌ى فه‌رمى بووه له شانشینى نوێى كۆنى شارستانیه‌تى میسر، ئه‌و مۆمیایه پێشتر سه‌رپه‌رشتى كرێكارانى له گۆرستانێك ده‌كرد دواتر له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ژنه‌كانى دۆزراوه‌ته‌وه.
رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو 21ى ئه‌یلولى 2019، به ئاماده‌بوونى خالد ئه‌ل ئه‌نانى وه‌زیرى شوێنه‌واری كۆنی میسرى و میدیاكاران له مۆزه‌خانه‌ى نه‌ته‌وه‌یى میسر له قاهیره هه‌ردوو تابووته كۆنه‌كه‌یان نمایشكرد.
به‌گوێره‌ى سكرتێرى گشتى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى شوێنه‌واری كۆن مسته‌فا وه‌زیرى، هه‌ردوو مۆمیاكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سنیدجهم كه یه‌ك له گه‌وره به‌رپرس و چاودێرى كرێكارانى كردووه له گۆڕستانى ده‌یر ئه‌ل مه‌دینه له ئه‌كسه‌ر له سه‌رده‌مى فه‌رمانڕه‌وایى سێتیى یه‌كه‌م و رامسیسى دووه‌م له به‌ره‌ى خانه‌واده‌ى نوزده‌هه‌م، كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ى 3400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ژنه‌كانى.
ئه‌و گۆڕستانهى كه لاشه‌ى مۆمیاكراوى سنیدجم و 20 مۆمیاى دیكه‌ی لێ دۆزرایه‌وه، پێشتر ئه‌و گۆڕستانه له ساڵى 1886 له‌لایه‌ن زاناى فه‌ره‌نسى له شوێنه‌وار ناسى میسرى ماسپێرۆ، له كه‌نار ده‌ریاى رۆژئاواى رووبار‌ى نیل دۆزرایه‌وه.
ئه‌و تابوتانه‌ی كه مۆمیاكانى تێدابووه له دار دروستكراون و نه‌خشه و وێنه‌ى ره‌نگاوره‌نگى له‌سه‌ر كێشراوه.
له ساڵى 2017 هه‌ردوو تابوته‌كه كراونه‌ته‌وه و پشكنینیان له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه و ئێستاش له مۆزه‌خانه‌ى نه‌ته‌وه‌یى میسر له قاهیره‌ى پایته‌ختى وڵاته‌كه نمایشده‌كرێت.






ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.