به‌رپرسێكی خۆجێی له پارێزگای دیاله ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هۆشداریدا له گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی داعش له شارۆچكه‌ی عه‌باره‌و ده‌وربه‌ری.
عه‌دنان غه‌زبان ته‌میمی ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شارۆچكه‌ی عه‌باره له لێدوانێك به پێگه‌ی به‌غداد ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه: له 48 كاتژمێری رابردوودا له شارۆچكه‌كه‌ی عه‌باره‌و ده‌وروبه‌ری سێ رووداو تۆماركراون كه بۆته هۆی كوژرانی هاووڵاتییه‌ك و شاره‌زایه‌كی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وه‌ی روویداوه به‌ڵگه‌یه كه داعش چالاكییه‌كانی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ست پێكردۆته‌وه و ده‌یه‌وێت ئاسایش و ئارامی تێك بدات.
ته‌میمی گوتیشی: ئه‌م رووداوانه‌ی ئه‌مداوییه نیگه‌رانییه‌كی زۆری لای هاووڵاتیان دروست كردووه‌و داوا ده‌كه‌ین كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رفراوان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ساز بكرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.