به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه لە گوندی مورتکە له‌سنوری شاری هه‌ولێر كوڕێك دایكی خۆى كوشت
نەقیبی پۆلیس فەرمان عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د ئەفسەر لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان رایده‌گه‌ێنێت كه دوای ئاگادار کردنه‌وه‌ی پۆلیس له ڕووداوێکی کوشتن لە گوندی مورتکە تیمه‌كانى پۆلیس گه‌یشتنه شوێنى رووداوه‌كه و دەرکەوت کەوا کەسێک بە ناوی (خ.ا.ڤ) تەمەن (19) ساڵ، بەڕەگەز عەرەب هەڵساوەبە کوشتنی دایکی خۆی بەناوی (سوندس ئه‌حمه‌د
ناوبراو راشیده‌گه‌ێنێت ، دوای ڕووداوەکە تۆمەتبار ڕادەکات بۆ ناحیەی شەڕگات سەر بە پارێزگای موسڵ، دواتر توانرا بهێنرێتەوە دەستگیر بکرێت.
نەقیبی پۆلیس فەرمان عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د ئەفسەر لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ده‌شڵێت ، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا، بڕیاردرا بە بەند کردنی تۆمەتبار بە پێی ماددە (405) لە (ی.س.ع) .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.