Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 05:23

به‌هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌یه‌ک له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی له‌دایکبوون هه‌شت منداڵی ساوا گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌جه‌زائیر
کوردستان TV
100%

راگه‌یه‌ندرا كه‌ به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له‌دایكبوون له‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی جه‌زائر، هه‌شت منداڵی ساوا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

كه‌ناڵی فه‌رمی جه‌زائر له‌ به‌رگری شارستانییه‌وه‌ گواستوویه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ هۆكاری نه‌زاندراو، ئاگر له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له‌دایكبوون له‌ پارێزای وادی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی كه‌ناڵه‌كه‌، به‌رگری شارستانی جه‌زائر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌ هۆی رووداوه‌كه‌وه‌، هه‌شت منداڵی ساوا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و، هه‌روه‌ها ٣٧ ئافره‌ت و ٢٨ فه‌رمانبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ رزگاكراون.

به‌رگری شارستانی جه‌زائر باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ ئاگره‌كه‌ له‌ كاتژمێر چواری به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ كاتی خۆجێی له‌ لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه‌ كوژێندراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ هه‌ر به‌ هۆی رووداوه‌كه‌وه‌، سێ منداڵی دیكه‌ی تازه‌ له‌ دایكبوو برینداربوون و پێنجی دیكه‌ش بێ سه‌روشوێنن.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی جه‌زائر، نوره‌ددین به‌ده‌وی داوای كرد به‌په‌له‌ ده‌ست بكرێت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی رووداوكه‌وه‌، هه‌روه‌ها فه‌رمانی دا به‌ وه‌زیری ته‌ندروستی كه‌ به‌ په‌له‌ سه‌ردانی پارێزگای وادی بكات.

میدیاكانی جه‌زائر بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، هێشتا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ نه‌زاندراوه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت به‌ هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌ كه‌وتبێته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.