له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به هه‌وڵی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان توانرا ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له یاسای پیشه‌سازی له‌شكریی بچه‌سپێنرێ.
یاساكه به ده‌نگدان ئه‌نجامدراو به زۆرینه‌ی ده‌نگ زیادكردنی ناوی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه خرایه ناو یاساكه‌وه، كه پێشتر‌و له ئاماده‌كردنی یاساكه‌دا ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی تێدا نه‌بووه.
له‌مباره‌یه‌وه، دكتۆره ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، بڵاویكرده‌وه كه ، به هه‌وڵی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و دوای دانوستانمان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی دیكه توانیمان ناوی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه بخه‌ینه ناو یاسای پیشه‌سازی سه‌ربازی و له بڕگه‌ی 2 و 9 ی یاساكه‌دا جێگیر بكرێت، ناوبراو راشگه‌یاندووه
به‌پێی ئه‌و یاسایه مافی پێشمه‌رگه له پڕچه‌ككردن زامن ده‌بێت و وه‌ك سوپا‌و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق پشكی خۆی له پیشه‌سازی و پڕچه‌ككردن و پێداویستیه سه‌ربازییه‌كان به‌رده‌كه‌وێت.
شوان عزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.