Erbil 38°C سێشەممە 26 ئایار 04:37

په‌رله‌مانى کوردستان: سبه‌ى سه‌رۆکی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دووه‌مى پرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان (ریفراندۆم) وتارێک پێشکه‌ش ده‌کات

كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت
کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ی ئاساییی  سبه‌ى چوارشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/9/25ی راگه‌یاند، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌رنامه‌ى كار

به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م) له‌ ماده‌ى (16) و برگه‌ی (سَییه‌م) له‌ ماده‌ی (18) و بڕگه‌ى (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ماده‌ى (20) و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (2)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2019/9/25 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: وته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دووه‌مى پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان (ریفراندۆم) كه‌ له‌ 25/9/2017 له‌ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم ئه‌نجامدرا.

دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی حوكمى ماده‌كانى (87، 88، 89، 125)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.