له‌راگه‌یاندراوێكدا پێگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى نێوان په‌رله‌مانى كوردستان و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق، لیژنه‌ى وزه و سامانه‌سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى به‌ڵێن ئیسماعیل سه‌رۆكى لیژنه و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبۆوه‌وه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر سێ پێشنیازه‌یاسا كرا كه ئاراسته‌ى لیژنه‌كه كرابوو، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كانى نێوان په‌رله‌مانى كوردستان و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا.
له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى گرانیى نرخى به‌نزین له هه‌رێمى كوردستان تاووتوێ كرا و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانه‌وه چه‌ند پێشنیازێك خرانه‌ڕوو.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا میوانداریى رێكخراوى ستۆپ كرا به‌مه‌به‌ستى پێشكه‌شكردنى راپۆرتێك له‌سه‌ر راپۆرته‌كانى دیلۆیت (شه‌فافییه‌تى نه‌وتى كوردستان له‌چاوى دیلۆیته‌وه).
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.