پێگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه لهلهكۆبوونهوهی ئاسایی خۆیدا لیژنه‌ی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار و ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان پرسی گرانیى نرخ و خاویی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و رێكخستنه‌وه‌ى پیشه‌ی تاكسی و كه‌میى رێژه‌ی سه‌وزایی له شاروشارۆچكه‌كان تاووتوێ ده‌كات.
راشیدهگهیهنن ، كاتژمێر 11 ى پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ ٢٤/٩/٢٠١٩، لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار و ئاوەدانکردنەوە و وەبەرھێنان له په‌رله‌مانى كوردستان بەسەرپه‌رشتیی ھاورێ مەلا ستار سه‌رۆكی لیژنه و ئامادەبوونی جێگری سه‌رۆكی لیژنەو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خوی ئەنجامدا.
پێگه‌ى په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت له‌سەرەتای كۆبوونه‌وه‌كه خوێندنەوە بۆ ئەو ڕاپورت و نووسراوانە کرا کە تایبەت بوون بە کێشەی ھاووڵاتییان، دواتر وەڵامی نووسراوەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان خوێندارانه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، گرانی و خاویی ھێڵه‌كانی ئینتەرنێت و چۆنیەتیی پیشەى تاکسی و رێكخستنه‌وه‌ى، هه‌روه‌ها کەمیی رێژەی سەوزایی لە شار‌و شاروچکەکانی کوردستان گفتوگویان لەسەر کرا.
تەوەرێکی تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه قسەکردن بووه لە سەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان و ئەو بڕگه و مادانەی کە پەیوەستن بە لیژنەکە.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کێشەی پێوەری ئاوی ماڵان تاووتویًَ كرا و بریاردرا لیژنەیەکی لاوەکی بۆ وەزارەتی شارەوانی بنێردرێت بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه‌یه.
ھەروەھا بریاردراوه نووسراوێک ئاراستەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بکرێ بەمەبه‌ستی ناردنی زانیاری بۆ لیژنەكه لەسەر ژمارەی کۆمپانیاکانی ھێڵی ئینتەرنێت و پەیوەندیکردن و نرخی ھێڵه‌كانی ئینتەرنێت و پەیوەندیکردن وچۆنیەتۆی کارکردنیان و چۆنیەتیی گرێبەستەکانیان.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.