Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 01:19

هه‌ر ئۆتۆمبێلێکی حکومی لە دوای دەوام بۆ کاری تایبەت بەکار بهێنرێت دەستی بەسەر دادەگیریت

لە مانگی داهاتووە
کوردستان TV
#7
100%


بەپێی بریارێكی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە مانگی داهاتووە وە هیچ ئۆتۆمبێلێكی حكومی لە دوای دەوامی فەڕمی بۆ كاری تایبەت بەكار نایەت و لۆگۆی تایبەتیش لە هەموو ئۆتۆمبێلە حكومییەكان دەدرێت.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند: بەپێی بڕیاریكی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەدوای چەسپكردنی لۆگۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەئۆتۆمبێلە حكوومیەكانەوە لەلایەن بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆوە لە ‌رۆژی 1/10/2019 وە، هەرئۆتۆمبێلێكی حكوومی لەدوای دەوامی فەرمی بۆكاری تایبەتی بەكاربێت، لەلایەن ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆوە دەستی بەسەر دادەگیریت، كەسی سەرپێچیكاریش لەرێگای بەشی داواكانی هاتووچۆوە دەدرێتە داگا بۆ سزادانی بەتومەتی بەكارهێنانی موڵكی گشتی بۆبەرژەوەندی تایبەتی و ‌تاكە كەسی.

فازڵ حاجی، دەشڵێت داوا لەسەر جەم شوفێری ئۆتۆمبێلە حكوومیەكان دەكەین، ئاگاداربن و ‌پابەندی بڕیارەكەبن بۆ ئەوەی خۆیان توشی سزا نەكەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.