Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 01:19

شاندێکی پەرلەمان سەردانی بەغدا دەکات

بودجە و نەوت و ماددەی (140) تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان دەبێت
کوردستان TV
#7
100%


بڕیارە سبەی چوارشەممە  شاندێكی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا بكات و بودجە و نەوت و ماددەی (140) تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان دەبێت.

محەمەد سەعدەددین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند؛ سبەینێ چوارشەممە، شاندێک لە پەرلەمانی کوردستان دەچێتە بەغدا و رۆژی پێنجشەممە شاندەکە دەچنە پەرلەمانی عێراق و لەسەر سێ تەوەر گفتوگۆ دەکەن.

گوتیشی: بابەتی بودجە، نەوت و ماددەی (140) تەوەری گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەبێت.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رونیشیکردەوە بەرنامەی کاری سەردانەکەیان بریتی دەبێت لە  گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە بودجەی ساڵی (2020)ی عێراق، کێشەی نەوت و کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان و بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی عێراق کۆدەبنەوە.

شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان پێکهاتووە لە هەریەک لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی لیژنەکانی دارایی و ئابووری، وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی و لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.