بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگهیاند: بەهۆی كێشەی پوش پاوەن شەڕ لە نێوان دانیشتوانی گوندی (دەشتێوان و قەڵاتوكان) ڕوویدا و بەهۆیەوە كوژراوێك و 2 برینداری لێكەوتەوە.
لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین هاتووه، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە كاتژمێر 3:00 بەهۆی كێشەی پوش پاوەن شەڕ لە نێوان دانیشتوانی گوندی (دەشتێوان و قەڵاتوكان) سەر بە ناحیەی سەنگەسەر قەزای پشدەر (قەڵادزێ) ڕوویدا كە چەكی تێدا بەكار هاتووە و بەو هۆیەوە كوژراوێك و 2 برینداری لێكەوتەوە ولە ئێستاشدا هێزەكانمان لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ڕووداوەكەدان.
هەروەها ئاماژه بهوهشكراوه: كوژراوەكە ناوی (س . ع . ح ) لە دایك بووی 1987 پیشەی پێشمەرگەیە و دانیشتووی گوندی (دەشتێوان)ە، بریندارەكانیش بەناوی ( ئ . ع . ن ) لەدایك بووی ساڵی 1999 پیشەی شوان دانیشتووی گوندی خواران، برینداری دووەم ناوی ( ر . ع . ٲ ) لەدایك بووی ساڵی 1984 پیشەی پێشمەرگە دانیشتووی گوندی (دەشتێوان).
له ئێستادا تەرمی كوژراوەكە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە دوو بریندارەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.