Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 08:50

عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک بۆ سازدانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان ئێران و سعوودیه‌ له‌به‌غدا ده‌کات

له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا بۆ ریاز
کوردستان TV
100%

كه‌ناڵێكی ئێرانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا بۆ ریاز، نێوه‌ندگیری له‌ نێوان سعوودیه‌ و ئێران ده‌كات.

كه‌ناڵی مه‌یادین له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات گواستویه‌تییه‌وه‌ كه‌  ئامانجی نێوه‌ندگیرییه‌كه‌ی عێراق بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ركرده‌كانی ئێران و سعوودیه‌ له‌عێراق كۆبكاته‌وه‌.

شایانی باسه‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی سعوودیه‌ ده‌كات و بۆ چه‌ند كاتژمێرێك له‌و وڵاته‌دا ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سعوودیه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / به‌غدا ئه‌لیۆم

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.