Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 08:50

دۆناڵد تڕه‌مپ و به‌رهه‌م ساڵح تاوتوێی گرژیه‌کانی ناوچه‌که‌ ده‌که‌ن

لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان
دۆناڵد تڕه‌مپ و به‌رهه‌م ساڵح
کوردستان TV
100%

لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرکی ئه‌مه‌ریكا، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا کۆبوونەوە و باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و شەڕی تیرۆر و گرژییەكانی ناوچەکە كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆك كۆماری عێراق لە كۆبوونەوەكەدا بەرھەم ساڵح جەختی لە گرنگی ئەو گۆڕانکاریانە کردەوە کە لە عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا ڕوو دەدەن، ھاوکات جەختیشی لە پێویستی پشتیوانی ئارامی و سەقامگیری عێراق کردەوە، سەرۆك كۆماری عێراق باسی لە گرنگی ھێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە و دورکەوتنەوە لە گرژی و ئاڵۆزییەکان کرد لەپێناو بەرجەستەکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکه‌. 


شیاوی ئاماژه‌یه‌ سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جەختی لە گرنگیدانی وڵاتەکەی بە سەرکەوتنەکان و رێزگرتن لە سەروەری و ئاسایش عێراق کردەوە، ھاوکات پشتیوانی وڵاتەکەشی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دوووپات کردەوە .
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.