عادل جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه رایگه‌یاند،: سعوودیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نابردن بۆ بژارده‌ی سه‌ربازی به‌دوور نازانێت له هه‌مبه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كه له ماوه‌كانی رابردوودا كرانه سه‌ر دوو دامه‌زراوه‌ی نه‌وت سه‌ربه كۆمپانیای ئارامكۆ.
عادل جوبه‌یر له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی خولی ٧٤همینی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك دیدارێكی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌وانان ساز كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، عادل جوبه‌یر سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆ دوا و رایگه‌یاند كه له‌ئێستادا وڵاته‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كان بۆسه‌ر دوو دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كه‌ی سه‌ربه كۆمپانیای ئارامكۆ ئاشكرا بكات و گوتی: دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه، ئه‌وكات بژارده‌كه‌مان دیاری ده‌كه‌ین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان چی سه‌ربازی یان دیپلۆماتی یان ئابووری بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، عادل جوبه‌یر وای له قه‌ڵه‌مدا كه ئێران به‌رپرسه له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی سه‌ر دوو دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كه‌ی سه‌ربه كۆمپانیای ئارامكۆ، چونكه ئه‌و چه‌كه‌ی له هێرشه‌كاندا به‌كارهێندراون له لایه‌ن ئێرانه‌وه دروستكراون.
عادل جوبه‌یر جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به هیچ شێوه‌یه‌ك وڵاته‌كه‌ی جه‌نگی ناوێت، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستێت له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.