Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 04:27

له‌ ئیزمیر 149 کۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیرکران

ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵیان له‌نێودابوون
کوردستان TV
100%

١٤٩ كۆچبه‌ری نایاسایی كه‌ هه‌وڵیان ده‌دا به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ توركیاوه‌ بچنه‌ وڵاتی سێیه‌م له‌ هه‌ردوو قه‌زای چه‌شمه‌ و دیكیلی سه‌ربه‌ پارێزگای ئیزمیر ده‌ستگیركران.

تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان له‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی قه‌زای چه‌شمه‌ له‌ناو به‌له‌مێكی چوپدا، ١٣ سووری، یه‌ك فه‌ڵه‌ستینی، ٤٥ ئه‌فغانستانی و سێ ئێرانی-یان ده‌ستگیركرد.

تیمه‌كان هه‌روه‌ها له‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی باده‌ملی سه‌ربه‌ قه‌زای دیكیلی، ٤١ سووری، سێ كوێتی و سێ فه‌ڵه‌ستینی-یان رزگار كرد كه‌ به‌ هۆی له‌كاركه‌وتنی بزوێنه‌ری به‌له‌مه‌كه‌یان داوای هاوكارییان كردبوو.

١٤٩ كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵیان له‌نێودابوون له‌ لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه‌ گه‌یه‌ندرانه‌ وشكانی و ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی ئیزمیر كران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.