كاتژمێر 8:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ له لێواری ڕووباری خابوور له زاخۆ ته‌رمی كه‌سێكی نه‌ناسراو دۆزرایه‌وه و پزیشكی دادی زاخۆش ده‌ڵێت: به پێی توێكارییه‌كان ئه‌و كه‌سه مانگێك به‌ر له ئێستا گیانی له‌ده‌ست داوه.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی له زاخۆ پێی ڕاگه‌یاندین: له نزیك پردی خانێ ، ته‌رمی كه‌سێكی نه‌ناسراو له لایه‌ن كرێكارێكه‌وه ده‌بینرێت و پاش بینینی ته‌رمه‌كه‌ش كرێكاره‌كه په‌یوه‌ندی به ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌كات و ده‌ست به‌جێ تیمه‌كانی پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌گه‌نه شوێنی ڕووداوه‌كه و ته‌رمه‌كه بۆ پزیشكی دادی زاخۆ ده‌گوازنه‌وه.
به پێی ئه‌نجامی توێكاری پزیشكی دادی زاخۆش ئه‌و كه‌سه ته‌مه‌نی له نێوان 35-40 ساڵیدایه و به‌ر له مانگێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها لاشه‌ی كه‌سه‌كه به‌ته‌واوی شێواوه و هێشتا ده‌ر نه‌كه‌وتووه ئاخۆ ئه‌و كه‌سه خنكاوه یانیش كوژراوه وه یان خۆی گیانی له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.