نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مارشال بیلینگسلی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكی بۆ كاروباری نه‌هێشتنی پاره‌داركردنی تیرۆر، بۆ له‌ناوبردن و نه‌هێشتنی یه‌كجاریی داعش و بیری تیرۆرستی و توندڕه‌وانه‌ی، جه‌ختیان له پێویستیی وشككردنی سه‌رچاوه‌ی داراییی داعش و ڕێگریكردنی ته‌واو له بزاوت و چالاكییه داراییه‌كانی و مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان كرده‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوده‌وڵه‌تییان به پێویست زانی.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/9/2019 له هه‌ولێر، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی و مارشال بیلینگسلی، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی و پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری له‌مباره‌یه‌وه، سیسته‌می بانكی و بانكداری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تیی پێشخستنی و به‌ستنه‌وه‌یان به جیهان، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی بانكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ باشتركردنی كه‌رتی ئابووری و بانكداری له هه‌رێمی كوردستان و عێراق، دۆخی ئابووریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و كه‌رتی وزه‌یان به‌تایبه‌تی، تاوتوێ كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ریشیان به‌شدار بوون، گفتوگۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان و حكوومه‌تی فیدرالی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بارزگانیی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه، چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆی هه‌ردوولا بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.