به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌بنكه‌ی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان سێ تۆمه‌تبار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی كه‌سێك به بڕیاری دادوه‌ر و به پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی به‌ندكران .
ڕاشیگه‌یاند: له‌نێوان ڕۆژانی 18-24ی 9ی 2019، هه‌رسێ تۆمه‌تبار (هـ .س.ع ) ، (هـ.س.ع ) و (س .س.ع ) به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی هاوڵاتی (گ.ع.أ ) كه له‌ساڵی 2016 له‌ناو شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كوژرا، به‌ندكران .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه بۆ تۆمه‌تباران كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.