ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25-9-2019، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی كرد له مارشال بیلینگسلی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاره‌داركردنی تیرۆر.
له دیدارێكدا، كه ستیڤن فه‌یگن، كۆنسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، یاریده‌رده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه هه‌رێمی كوردستان له گه‌شه‌كردنێكی به‌رده‌وامدایه و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش ئاماده‌یه پشتگیریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌تایبه‌تیش له بواری رێكخستنه‌وه و په‌ره‌پێدانی سیسته‌می بانكیی.
جه‌ختیشی له گرنگی به‌رده‌وامبوونی هاوكاریكردن و چاكسازیكردن له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا كرده‌وه.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تیشكی خسته سه‌ر كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری، كه ئامانجی ئه‌وه‌یه ئابووری هه‌رێمی كوردستان هه‌مه‌چه‌شن بكرێت و ته‌نیا پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات نه‌به‌سترێت.
له باره‌ی پرۆسه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵیش روونیكرده‌وه، كه گفتوكۆكان له سه‌ر چه‌ند ئاستێك به‌رده‌وامن و به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌و ئومێده‌ی بگه‌ینه رێككه‌وتنێك كه مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پارێزراوبن.
دووپاتیشی كرده‌وه كه ده‌بێ وه‌ك هه‌رێمێكی فیدراڵی دانپێدانراو له ده‌ستوور، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.