سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: كه له رووی واقعییه‌وه رۆژی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بووه به رۆژی میللی و دوو ساڵه كوردستانیان به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه یادی ده‌كه‌نه‌وه و بڕیاری ریفراندۆمیش له په‌رله‌مان ده‌رچووه .
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی، دوای ریفراندۆم و ئه‌و په‌رچه‌كردارانه‌ی كه هه‌بوون، ده‌یان پێشێلكاریی یاسایی و ده‌ستووریی كران و تا ئێستاش به‌رده‌وامن، بۆیه ده‌كرێت په‌رله‌مانی كوردستان هه‌نگاوێكی خێرا بگرێته‌به‌ر و رۆژی 25ی ئه‌یلول بكرێته رۆژی نیشتمانیی گه‌لانی كوردستان .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.