ئه‌و شاره‌زایانه‌ی كه سه‌رپه‌رشتی سیسته‌می (Avira)ی به‌ناوبانگ بۆ ئاسایشی زانیارییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌نجامی تۆژینهوهیهكیان بڵاوكرده‌وه، كه كاراترین رێگا بۆ پاراستنی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان له هاككردن ده‌خاته روو.
بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامانه، شاره‌زایان داتای نزیكه‌ی 14 هه‌زار ئامێری ئه‌لیكترۆنییان له به‌كارهێنه‌رانی جیاواز كۆكرده‌وه، له نێوانیاندا ئامێره‌كانی راوته‌ر، كامێراكانی چاودێریكردنی ماڵان و چه‌ندین ئامێری تری زیره‌ك. دواتر داتای هاوشێوه‌یان په‌ره‌پێدا و خستییانه سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی خێرایی هاككه‌ره‌كان له كردنه‌وه‌ی كۆدی ئه‌م زانیارییانه.
ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ریانخست، ئه‌و ئامێره ئه‌لیكترۆنییانه‌ی كه به هیچ جۆرێك پاسوۆردیان بۆ دانه‌نراوه زیاتر دووچاری هاككردن ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن هاككه‌ره‌كانی ئینته‌رنێته‌وه و هاككه‌ره‌كان توانییان زۆر به ئاسانی 25%ی ئه‌م ئامێرانه هاك بكه‌ن، ئه‌مه له كاتێكدا هاككه‌ران توانییان 24%ی ئه‌و ئامێرانه هاك بكه‌ن كه به‌و پاسوۆردانه پارێزرابوون كه كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ ئامێره‌كان ده‌ینێرن. هه‌روه‌ها توانییان ته‌نیا نزیكه‌ی 23%ی ئه‌و ئامێرانه هاك بكه‌ن كه به‌كارهێنه‌ران خۆیان پاسوۆردیان بۆ دانابوون.
شاره‌زیان وای ده‌بینن، زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ئامێره ئه‌لیكترۆنییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئینته‌رنێت كار ده‌كه‌ن، به پاسوۆردی تایبه‌ت به‌خۆیان ناپارێزن، چونكه شاره‌زاییان نییه له گه‌یشتن به به‌شی دانانه‌وه (Setting)ی ئه‌م ئامێرانه و گۆڕینی پاسوۆرده‌كان، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر كۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان به پاسوۆردی ئاڵۆزتر ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان بپارێزن تا هاككه‌ره‌كان نه‌توانن كۆده‌كانی بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.