سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له دیدارێكی لهگهڵ شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان رایگهیاند: داعش هیشتا هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
رۆژی چوارشەممە 2019/9/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتی مێجەر جەنەراڵ جیرالد ستریکلاند فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق وسوریا بۆ سەقامگیریی.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی میکانیزمەکانی رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش کرا، هەروەها جەخت لە سەر گرنگی بەردەوامبوونی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە کرا بە تایبەتیش لە بواری راهێناندا .
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا بۆ سەقامگیری ستایشی هەماهەنگی باشی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانی کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکرنی ھاوپەیمانان بۆ ھاوکاریکردنی پێشمەرگە ، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو هۆکارانەی بوونە هۆی سەرهەڵدانی داعش هێشتاش ماون ، بۆیە داعش هێشتاش هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.