بەپێی بەرنامەیەكی هەردو وەزارەتی كار و كاروبارى کۆمەڵایەتى و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، ئەو پەنابەرە عێراقییانەی لە دەرەوەی وڵات لە یەکێتی ئەوروپاوە دەگەڕێنەوە بڕی (هەشت) ملیۆن دیناریان پێدەدرێت.
له راگهیهندراوێكی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقدا هاتووه، لەبەرنامەی وەزارەتی کار و کاروبار بۆ پێدانی قەرز بەو کەسانەی کە پرۆژەیەک ئەنجام دەدەن ، ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە لەوڵاتانی دەرەوە(یەکێتی ئەوروپا) دەگەڕێنەوە و بڕەی ههشت ملیۆن دینارە.
عەلی عەباس جیهانگیر بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كاروباری لقەكان لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ئاماژەی بەوەكرد؛ وەزارەتەکەیان توانیویەتی بەشێک لە بەرنامەی کاری قەرزەکانی وەزارەتی کار و کاروبار تەرخان بکات بۆ ئەوانەی لە دەرەوە دەگەڕێنەوە عێراق و سودمەندبن لەسەرجەم قەرزەکانی وەزارەتی کار و کاروباری حکومەتی عێراق، ئەوەش بۆ ئەوەى لەکاتى بڕیارى گەڕانەوەیاندا بتوانن پڕۆژەیەک دابنێن.
دهشڵێت: ئەو کەسانەی لەم خزمەتگوزارییە سودمەند دەبن قەرزەکانیان لەچوارچێوە پرۆگرامی قەرزی بچووکی پرۆژەکاندا پێ دەدرێت ئەوەش دوای ئەوەی رادەهێنرێن کە چۆن پرۆژەکانیان بەڕێوەببەن پاشان خاڵیان پێ دەدرێت و بەشێوەی ئەلیکترۆنی ناوەکانیان هەڵدەبژێردرێت و قەرزەکەیان پێ دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.