به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له‌باره‌ى داخستنى شه‌قامێكى سنوورى هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25/9/2019، موقه‌ده‌م فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: سه‌رجه‌م شوفێران و هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، به‌هۆی دووباره قیرتاوكرن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای سه‌ره‌كیی هه‌ولێر - گوێڕ له سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌وه 26/9/2019وه، ڕێگایه‌كه له‌ژێر نه‌فه‌قی لای عه‌لوه‌ی هه‌ولێره‌وه تا پێش عه‌لوه و لای كۆمپانیاكانی فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵی، به درێژیی 700 مه‌تر و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژیك تا كاره‌كان ته‌واو ده‌بن، داده‌خرێت.
باس له‌وه‌ش كراوه، شۆفێران بۆ چوونه ڕێگای گوێڕ و عه‌لوه، وه‌كوو ڕێگای جێگره‌وه ده‌بێت هه‌ر له ڕێگای هه‌ولێر - خه‌بات بڕۆن، تا ده‌گه‌نه لای كۆگایه‌كان و له‌وێ بچنه‌وه پشت كۆگایه‌كان و بێنه‌وه سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كیی هه‌ولێر - گوێڕ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.