سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ینه‌ێت، ریفراندۆم تاپۆیه و ده‌مێنێته‌وه، كورد هه‌ركاتێك بیه‌وێت ده‌توانێت به‌كاریبهێنێت.
محەمەد حاجی مەحموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا بەبۆنەی دووساڵ تێپەڕ بوون بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم دەڵێت ریفراندۆم بە خوێن و فرمێسكی گەلێك ھاتووەتە دی و گەل خۆی بڕیاری سەربەخۆیی داوە و دەیەوێ بە ئازادی لەسەر خاكی خۆی بژیت.
سكرتێری حزبی سۆسیالیست جەخت لەوەش دەكاتەوە، ئەنجامدانی ریفراندۆم ھەنگاوێكی گرنگ بوو لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد و وەك تاپۆ لە گیرفانی هه‌موو تاكێكی كورد تا هه‌تایه دەمێنێتەوە و ھەر كاتێك بیەوێت ده‌توانێت كاری له‌سه‌ر بكات.
گوتیشی من لێره‌وه داوا له خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌م ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه بپارێزن، چونكه به خوێن و فرمێسك هاتۆته دی، ئه‌مرۆ گه‌له‌كه‌مان له په‌نایدا به ئاسووده‌یی و به ئارامی له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه بژیت.
25ی ئه‌یلولی 2017، هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا و له‌سه‌دا 92 ده‌نگده‌ران به به‌ڵی ده‌نگیاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.