بـاوكم پێی ووتم كه‌من كرمێكم قووتداوه كهلهسێوهكهی ده‌ستم ڕایكردووه بۆ ناوده‌مم ووتی ناوی ئه‌و كرمه شێرپه‌نجه‌یه پێی ووتم ئه‌و كرمه كه‌س ئازارنادات ته‌نها له‌جه‌سته‌دا بڵاوده‌بێته‌وه و هه‌ندێ شت ده‌خوات و لاواز ده‌بیت، داماوه برسیـهتی.
ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌ی هیوام و دواتر ده‌چمه ژووری مناڵان ده‌خه‌وم وه‌ك چۆن له‌باوه‌شی دایـكمدا ده‌خه‌وم ، دایك و باوكم پێیان ووتم ئه‌و پیاوه‌ی كه سهدریهكی سپی له‌به‌ردایه ئه‌مڕۆ كرمه‌كه ده‌رده‌كات له‌جه‌سته‌ت !
ئه‌و ته‌وقه‌ی قژم پێ ئه‌به‌ست ئێسـتا له‌ده‌ستمدایه ،دایكم ده‌یووت چه‌ند مانگێـكی تـر قژه جوان و ئاڵ تونیهكهت كه كرمه‌كه بردووێـتی بۆت دێته‌وه ئه‌و پێستهجوانهی جارانت بۆ دێته‌وه .
په‌یمانیان پێدام كه‌ئیتر ده‌رمانی شێرپه‌نجه‌م نه‌ده‌نێ (بهدهرمانهكه ده‌ڵین شیرینی شيَرپهنجه چاكت ده‌كاته‌وه بهلاَم هه‌موو جارێ ڤژم له‌ناو ده‌بـات).
من زۆر ڕقم له‌و ده‌رمانه‌یه هێنده‌ی ئه‌وه‌ی ڕقم له وانه‌ی بیركاریه
پورم هه‌ركات دێتبۆلام كهدهمبینێت ده‌ستده‌كاته گریان دایكم ده‌ڵێت هی ئه‌وه‌یه پورت پیازی پاكردووه و خواردنی خۆشی ئاماده‌كردووه بۆیه چاوی وایـه.
بیری پشیله‌كه‌م زۆر ده‌كه‌م ، كهڕۆشتمهوه بۆ ماڵ ده‌رمانی شیرینی شيَرپهنجهی دهدهمێتا ئه‌ویش وه‌ك من مووی پپێوه نهمینێتو ئیتر دایكم بێَزار نهبێتلهتووكی پشیله‌كه له‌ناو ماماڵهكهدا
دایك و باوكم ڕاست ده‌كه‌ن من با ش ده بم.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.