Erbil 38°C پێنجشەممە 26 شوبات 01:17

سبه‌ی پارتی و یه‌کێتی کۆده‌بنه‌وه‌

بۆ دروستكردنی لیستی هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
کوردستان TV
#7
100%


ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی رایگه‌یاند: سبه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌ و ده‌شڵێت، هیچ گرژییەك لە پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتیدا نییە.

كاكەمین نەجار، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: بریاره‌ سبەینێ‌ پێنجشەممە لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆدەبنەوە، دووپاتیشی كرده‌وه‌ هیچ گرژییەك لە پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتیدا نییە.

كاكه‌مین نه‌جار ئاشكراشی كرد،‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق ده‌كرێت.

گوتیشی، دروستكردنی لیستی هاوبه‌ش له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌ نێوان شاندی پارتی و یه‌كێتی تاوتوێده‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.