Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 13:29

فۆتۆگرافه‌ر"جه‌مال یاد" سپێده‌ی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لێکی نمایش کرد

سه‌رجه‌می وێنه‌كان له‌ رۆژانی ھه‌ڵمه‌تی ریفراندۆم و رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم گیراون
کوردستان TV
100%

به‌بۆنه‌ی ساڵ وه‌گه‌ڕی ریفراندمی باشوری كوردستان، گه‌نجێكی فۆتۆگرافه‌ر له‌ شاری هه‌ولێر، كه‌ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ كاری وێنه‌گری ده‌كات توانی به‌چه‌ندین تابڵۆ پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی له‌سه‌ر ریفراندۆم بكاته‌وه‌.

جه‌مال یاد، به‌ زاری كرمانجی راگه‌یاند" شه‌ڕه‌فێكی مه‌زنه‌ بۆمن له‌ رۆژێكی وه‌ها توانیم پێشانگایه‌كی فۆتگرافی بكه‌مه‌وه‌، له‌ ژێرناوی (سپێده‌ی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لێگ) كه‌ سه‌رجه‌می وێنه‌كان له‌ رۆژانی ھه‌ڵمه‌تی ریفراندۆم و رۆژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم گیراون.

ئه‌وه‌شی گووت" له‌و پێشانگایه‌ زیاتر له‌ 52 وێنه‌ی جۆراو جۆر نمایش كران و هه‌ره‌یه‌كه‌و ته‌حبیری له‌ هه‌ست و خۆشی ئه‌و ساته‌ده‌كرد، بۆیه‌ ئاماده‌بوانی پێشانگایه‌كه‌ وێڕای ده‌ستخۆشیان بۆ كاره‌كانم، هیوای ئه‌وه‌یان خواست ساڵی داهاتوو ساڵی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بێت.

  سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.