به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی 3 شه‌ممه له‌سه‌ر پوش پاوه‌ن شه‌ڕ له نێوان گوندی قه‌ڵاتوكان و ده‌شتێوان له سنوری ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر - قه‌زای پشده‌ر (قه‌ڵادزێ) ڕوویداو به‌و هۆیه‌شه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو 2 كه‌سی تریش بریندار بوون، ئه‌مشه‌و 7 تۆمه‌تبار له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایش كرد و دواتر ڕاده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كران و سه‌رجه‌میان به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 406 ڕاگیر كران.
وێڕای ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه له ئێستادا یه‌كێك له برینداره‌كان برینه‌كه‌ی جێگیره و له ژێر چاودێری ته‌ندروستی دایه و ئه‌وه‌ی تریشیان بۆ ماڵه‌وه نێردراوه‌ته‌وه، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.