ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ڕایگه‌یاند: حوكمی سێداره‌ی ژنیكی كورد كه به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌نقه‌ست له به‌ندیخانه‌ی سنه ، به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه حوكمی سێداره‌ی هاووڵاتیه‌ك به ناوی ”له‌یلا زه‌رئه‌فشان” له به‌ندیخانه‌ی شاری سنه به‌ڕێوه‌چوو.
له‌یلا زه‌ر ئه‌فشان به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌نقه‌ستی هاوژینه‌كه‌ی دوای 5 ساڵ ڕاگیران له به‌ندیخانه له سێداره درا.
شایه‌نی باسه دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش 4 هاووڵاتی كورد له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ئورمیه به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌نقه‌ست و تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به ماده هۆشبه‌ره‌كان له سێداره دران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.