لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی، ئاگاداری ئه‌و ئافره‌تانه ده‌كاته‌وه كه به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌كانی دڵه‌وه ده‌ناڵێنن ، به نه‌خواردنی ڕێژه‌یه‌كی زۆری چه‌وری ، چونكه مه‌ترسی مردن به‌هۆی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ به‌رێژه‌ی 3 جار به‌رز ده‌كاته‌وه ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی كه‌می چه‌وری به‌كارده‌هێنن .
لێكۆلینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ژه‌مه خۆراكه خێرایهكانی ده‌وڵه‌مه‌ند به چه‌وری، ڕێژه‌ی كۆلیسترۆلی زیانبه‌خش له‌ناو خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه ، كه ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كی تووشكردنی مرۆڤه به كێشه‌كانی دڵ و مه‌ترسی كه‌له‌كه‌بوونی چه‌وری له خوێنبه‌ره‌كانی دڵدا .
هه‌روه‌ها لێكۆلینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به ڕێژه‌ی 2,5% یه‌كه‌ی گه‌رمی له چه‌وری به‌ده‌ست دێنن ، سێ جار زیاتر له‌و ئافره‌تانه تووشی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بنه‌وه كه به ڕێژه‌ی كه‌متر له 1% یه‌كه‌ی گه‌رمی چه‌وری له خواردندا به‌ده‌ست دێنن .
پزیشكه‌كان له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌یاندا ئامۆژگاری خه‌ڵك ده‌كه‌نه‌وه كه خۆیان دووربخه‌نه‌وه له‌و خواردنانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری چه‌وریان تێدایه ، وه زیاتر گرنگی به خواردنی سه‌وزه‌وات بده‌ن ، تا له ئاستێكی ته‌ندروستی جێگیردا بژین .
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.