لهراگهیاندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ 26ی ئه‌یلولی 2019 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی باڵای تیمیی هه‌ماهه‌نگی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان كرد، كه جه‌نه‌ڕاڵ ستریكڵاند، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد.
راشیدهگهیهنن ، له دیدارێكدا، وێڕای گفتۆگردن له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندیه هاوبه‌شه‌كان و تاوتوێكردنی پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان له نێوان هه‌ردوولا ، هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به میكانیزمی راوێژكارییه سه‌ربازی و لۆجیستیه‌كان له‌گه‌ڵ ناوه‌نده سه‌ربازی و راوێژكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ده‌شڵێت ، هه‌ر له‌و دیداره‌دا، به‌وردی تاوتوێی كار‌و ئه‌ركه‌كانی هاوپه‌یمانان و راوێژكارانیان كرا، له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه‌وه، ستایشی ئه‌رك و رۆڵی ئێستا و رابردووی ئه‌و هێزانه كرا. وه‌زیری پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند: به‌رێزه‌وه له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی وڵاتانی هاوپه‌یمانان ده‌ڕوانین و به‌دیاریكراویش راوێژكاره سه‌ربازی و لۆجیستیهكانیان كه رۆڵی به‌رچاویان هه‌بووه له پێشخستنی كار‌و به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا جه‌نه‌ڕاڵ ستریكڵاند، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی هاوپه‌یمان، رایگه‌یاند: دووپاتی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانان بۆ وه‌زاره‌ت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ینه‌وه. خوازیارین فاكته‌رێكی باشی پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان بین. ئێمه به ئه‌ركی خۆمان زانیوه، پاڵپشتیی هێزی پێشمه‌رگه بین، كه بۆته سه‌رمه‌شقی به‌ره‌نگاری تیرۆر و تیرۆریستان و پارێزه‌ری ئاشتی و سه‌قامگیریه له ناوچه‌كه‌دا.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.