رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه كه دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان و لوڕستان لەسێدارە دران و بە ئەژمار کردنی ئەم دوو حاڵەتە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا 7 بەندکراوی کورد لە سێدارە دراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایدهگهێنێت ، سەرلەبەیانی دوێنێ چوارشەممە 25 ى 9 ى 2019 ، حوکمی سێدارەی هاووڵاتیەکی خەڵکی بروجێرد سەر بە پارێزگای لورستان بە ناوی “سوڵتان فەتحی ڕاد” لە بەندیخانەی ناوەندەی ئەو شارە بەڕێوەچوو.
راشیدهگهیهنن ، سوڵتان فەتحی ڕاد خەڵکی بروجێرد بووە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان ماوەی 4 ساڵە لە بەندیخانە بوە و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
ههنگاو دهشڵێت ، هەمان ڕۆژ، بەندکراوێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی “موجتەبا سولەیمانی” تەمەن 31 ساڵ لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەسێدارە دراوە.
رێكخراوی ههنگاو بڵاویشى كردووهتهوه كه دوێنێ حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی دیکە بەناوەکان رەئوف ئازادیخا، ئیبراهیم ئەحمەدیپوور، شەهاب محەمەدپوور بە تۆمەتی مادەی هۆشبەر و بەندکراوێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی عەلی عەمیزادە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لە بەندیخانەی ئورمیە بەڕێوەچوو.
دهشڵێت سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشهممه 26 ى 9 ى 2019 ئافرهتێكی خەڵکی سنە بە ناوی لەیلا زەرئەفشان لە بەندیخانەی ناوەندی سنە لە سێدارە درا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.