ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد حەکیم وەزیرى دەرەوەى عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا لە بارەگاى نەتەوەیەکگرتوەکان لە نیویۆرک ئاماژەى بەوەکرد کە وڵاتەکەى هەوڵى هێورکردنەوەى پەیوەندى و بارگرژییەکانى نێوان ئەمەریکا و ئێران دەدات و وتى" کاردەکەین بۆ هێورکردنەوەى دۆخەکە وهەوڵ دەدەین دانوستانێکى تەندروست لەنێوان واشنتۆن و تاران بێنینە ئاراوە، بەتایبەت کە بژاردەى جەنگ قورسترین بژاردەیە".
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژى چوارشەممە حەسەن رۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران پێشنیازى "دەستپێشحەرى هورمز بۆ ئاشتى" کرد بە ئامانجى کارى هەوبەش.
دەستپێشخەرى و هەوڵەکان لەکاتێکدایە نێوانى ئەمەریکا و ئێران لە ئاڵۆزترین دۆخ دایە و تادێت واشنتۆن سزاى زیاتر بەسەر تاراندا دەسەپێنێت و بەرپرسانى هەردوولا بە زمانى هەڕشە بەرامبەر یەک دەدوێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.