Erbil 38°C دووشەممە 25 ئایار 23:15

له‌ زانکۆی سه‌لاحه‌دین تاوتوێی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی (حه‌لا عبدولڕه‌حمان نوره‌دین) کرا

ژێرخانی ئابووری و یاسایی و كارگێری ده‌گه‌یه‌نێت
کوردستان TV
100%

دوێنی پێنج شه‌مه‌ 26/9/2019له‌ كۆلیژی یاسای زانكۆی سه‌لاحه‌دین تاوتوێی ماسته‌رنامه‌ی قوتابی (حه‌لا عبدولره‌حمان نوره‌دین) كرا.

ماسته‌رنامه‌كه‌ له‌ژێر ناو نیشانی ( إجرا‌وات إبرام و تنفیژ عقد الشراكه‌ بین القطاعین العام و الخاص فی القانون العراقی ) به‌رێوه‌چوو ،كه‌ جۆرێكه‌ له‌ گرێبه‌ستی ھاوبه‌شی كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی گشتی ، نوێترین جۆری گرێبه‌سته‌ له‌ رووی یاسایی و كارگێری كه‌ زۆرێك له‌ووڵاتان كاری پێ ده‌كه‌ن .
ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌دا لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی به‌راوردكاریانه‌ له‌ خۆی ده‌گرێت له‌ نێوان یاساكانی عێراق و مسر و فه‌ره‌نسا كه‌ شێوازێكی تازه‌ی گرێبه‌ست كردنه‌ له‌ ھه‌موو عێراق و كوردستان ، خزمه‌ت به‌ ژێرخانی ئابووری و یاسایی و كارگێری ده‌گه‌یه‌نێت ، به‌سوود وه‌رگرتن له‌ رێنمایی ژماره‌ دووی سالی
٢٠١٦ ی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان  تایبه‌ت  به‌ رێكاره‌كانی به‌ستنی گرێبه‌ستی ھاوبه‌ش له‌ نێوان كه‌رتی گشتی  و كه‌رتی تایبه‌ت  به‌وردی خرایه‌ روو .

لیژنه‌ی گفتوگۆ پێكھاتبوو له‌ ھه‌ریه‌ك له‌به‌رێزان:

پ . ی . د. دانا عبدالكریم  /سه‌رۆك

پ . ی . د . محمد سلیم / ئه‌ندام

پ. ی . د . مه‌ریوان سابیر حمد / ئه‌ندام

پ. د . عبدالملك یونس محمد / ئه‌ندام و سه‌رپه‌رشتیار.

كوردستان تیڤی/ كامران

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.