ــ كابرا قژی ڕوتاوه‌ته‌وه پێویست ناكات تۆ پێی بڵێیت ، چونكه خۆی ده‌یان جار بینیویه‌تی .
ــ گه‌نجێكی تازه پێگه‌یشتوو ڕوخساری چه‌وری و زیپكه‌ی ده‌ركردووه پێویست ناكات پێی بڵێی دڵنیابه خۆی شه‌و تا به‌یانی له‌هه‌وڵی چارهسهركردنیدایه ..
ــ كابرا دانێكی كه‌وتووه پێویست ناكات تۆ پێی بڵێیت ، چونكه له تۆ باشتر بینیویه‌تی ...
ــ كابرا سه‌یاره‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ باش نیه پێویست ناكات تۆ پێی بڵێیت ، دڵنیابه زۆر له تۆ باشتر ده‌زانێت ..
ــ خانووه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كردووه و هه‌یكه‌له یا ساده‌یه پێویست ناكات تۆ پێی بڵێیت ، ئه‌و خۆی ده‌زانێت له تۆ باشتر شه‌و نیه به خه‌ریته و خه‌یالیه وه خه‌وی لێ نه‌كه‌وێت ..
ــ گه‌نجێكه مووه‌كانی سپی بووه یا ئه‌ندامێكی لاشه‌ی به‌دڵی تۆ نیه یا مۆدێلی قژه‌كه‌ی به‌دڵی تۆ نیه پێویست ناكات تۆ پێی بڵێیت
-كه‌سێك قه‌ڵه‌وه یان زه‌عیفه پێویست ناكات تۆ ته‌داخول بكه‌یت چونكه خۆی زۆر له تۆ جوانتر ئه‌یزانێت
-كه‌سێك هێشتا هاوسه‌رگیری نه‌كردووه پێویست ناكات خۆت بچوك بكه‌یته‌وه و بڵێیت بۆ شوو ناكه‌یت یان بۆ ژن ناهێنی چونكه هه‌موو كه‌سێك ئاواته خوازه بچێته ماڵ و حاڵی خۆی
ــ ده‌یان نمونه‌ی تریش كه به‌و هیوایه‌ی بتوانین كه‌متر بچینه ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵكه‌وه و فزولی بكه‌ین هه‌موو ئه‌مانه خۆی ئه‌یزانێت پێویست به وتنی تۆ ناكات ....
سه‌رچاوه/ مامۆستایانی په‌روه‌رده
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.