به‌پێ هه‌واڵێكى فوكس نیوزى ئه‌مریكى، رۆژى پێنجشه‌ممه 26ى ئه‌یلولى 2019، وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) رایگه‌یاند، سیسته‌مى به‌رگریى له جۆرى مووشه‌كى پاتریۆت و چوار ئامێرى رادارو و نزیكه‌ى 200 كه‌سى پشتگیرى سوپا، ره‌وانه‌ى سعودیه ده‌كات به‌مه‌به‌ستى به‌هێزكردنى به‌رگریى ئه‌و وڵاته ئه‌م هه‌نگاوه‌ش دواى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانى سعودیه دێت.
جوناپان هۆفمان وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه وڵاتانى دیكه ره‌خنه‌یان له خراپیى هه‌ڵسوكه‌وتى ئێران گرتووه له ناوچه‌كه، ئێمه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین كه ئه‌وان له هه‌وڵێكى نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شداربن تا به‌رگریى وڵاتى سعودیه به‌هێز بكه‌ین.
هاوكات وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، زیاد له‌وه‌ى ده‌نێردرێت سیسته‌مى به‌رگرى مووشكى (THAAD) و دوو پاتریى سیسته‌مى به‌رگریى مووشه‌كى پاتریۆت ئاماده كراون تا بنێردرێت ئه‌گه‌ر پێویست كرا.
هه‌فته‌ى رابردوو مارك ئێسپه‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا وتى: له‌وانه‌یه سوپاى زیاتر بنێرێت بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له چوارچێوه‌ى "به‌رگریى كردن" و پاراستن دژى هێرشه‌كانى ئێران.
جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه به‌ره‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه 14ى ئه‌یلولى 2019، به فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان هێرش كرایه سه‌ر كۆمپانیاى ئارامكۆى نه‌وتى سعودییه له به‌قیق به‌و هۆیه‌شه‌وه زیانێكى زۆر به به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت كه‌وته‌وه.
ئامادهركردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.