له نووسراوێكدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره سێی ئاساییی رۆژی یه‌كشه‌مه رێككه‌وتی 29ی 9ی 2019ی راگه‌یاند، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌پێی حوكمی بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م، دووه‌م) له ماده‌ى 16 و برگه‌ی سیَیه‌م له ماده‌ی 18 و بڕگه‌ى (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ماده‌ى (20) و ماده‌كانی 47، 48، 52، 54، 55، 56 و 57 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق.
ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره سێى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه رێككه‌وتی 29ی 9ی 2019 به‌مشێوه‌یه بێت:
ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی حوكمى ماده‌كانى 90، 91، 93، 96، 97 و 125ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.