داگیرکردنی شوستە و سەرپێچی و زێدەڕۆییەکانی ( سەوزە و میوەفرۆشان) ی گەرەکی فەرمانبەران ـ رێگای بنەصڵاوە و ڕێگای کەسنەزان لادران
لهراگهیاندراوێكدا قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه دوای ئاڕاستە کردنی گللەیی وگازاندەیی زۆری هاوڵاییان و شوفێران و دروست بوونی ئاستنەگی هاتووچۆ و خنکانی شەقامەکان و زێدەرۆیی لە ناوچەی سەوزایی موڵکی گشتی و شێواندنی سیمای شار ، لە پێناو بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان به‌هاوكاری بەشی پۆلیسی شارەوانی و هێزی زێرەڤانی هەڵمەتی لادانی تەواوی داگیرکردنی شوستە و سەرپێچی و زێدەڕۆییەکانی ( سەوزە و میوەفرۆشان) ی گەرەکی فەرمانبەران ـ رێگای بنەصڵاوە و ڕێگای کەسنەزان لادران
قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ده‌شڵێت هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت


دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.