Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:29

پێنج منداڵ و دوو ئافره‌ت له‌ده‌ریای ئیجه‌ خنکان

له‌ئاكامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك
کوردستان TV
100%

ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له‌ نزیك دوورگه‌ی ئینوز له‌ ده‌ریای ئیجه‌، گیان له‌ده‌ستدانی حه‌وت كۆچبه‌ری نایاسایی لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ پێنجیان منداڵن.

ئاژانسی هه‌واڵی یۆنان ANA-MPA بڵاوی كرده‌وه‌،‌ یه‌كه‌كانی ئایشی كه‌ناراوه‌كانی یۆنان له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا جه‌سته‌ی منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵه‌ و منداڵێكی ساوایان دۆزیووه‌ته‌وه‌. دواتر ته‌رمی پێنج كه‌سی دیكه‌یشیان دۆزیووه‌ته‌وه‌ كه‌ سێیان منداڵ و دووانیان ژنن. رووداوه‌كه‌ كه‌ نیوه‌ڕۆی دوێنێ روویداوه‌ تیمه‌كان تووانیوویانه‌ ١٢ كه‌س رزگار بكه‌ن كه‌ چواریان منداڵ و سێیان ژنن.‌

میدیاكانی یۆنان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و ١٢ كه‌سه‌ رزگاركراوه‌ كه‌ ره‌وانه‌ی دوورگه‌ی هیۆس كراون، هاووڵاتی توركیان و داوای پێدانی مافی په‌نابه‌ری سیاسییان له‌ دامه‌زراوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی یۆنان كردووه‌

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.