له‌راگه‌یاندراوێكدا بەڕێوبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی راپەڕین بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان بودجه بۆ 5 پرۆژه‌ی گرنگی رێگاوبانی راپه‌ڕین ته‌رخان كرد
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە رێگه‌ی تەرخانکردنی بودجە بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕینیش پێنج پڕۆژەی رێگه‌وبان، کەوتنەبواری جێبەجێکردن، ئه‌وانیش بریتین له نۆژەنکردنەوەی رێگه‌كانی سەروچاوە – بالیسان، دوکان - چوارقوڕنە، رانیە - دەربەندی رانیە، چاککردنی رێگه‌ی کورتەك و ئیشکەڕۆ لە بناری قەندیل و چاککردن و پاراستنی پردەکانی (سەنگەسەر و ژاراوە) کە بەھۆی لافاوی ساڵی رابردوو زیانیان بەرکەوتبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.