بڕیاره ئه‌مرۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پێكهێنانی لیستی هاوبه‌ش بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كۆببنه‌وه و بڕیاری كۆتایی بده‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، ئه‌مرۆ كاتژمێر یازده‌ی پێش نیوه‌رۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تیایدا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی پێكهێنانی لیستی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن. پێشووتر شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له ھه‌ولێر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆبوونه‌وه و تێیدا بڕیاردرا كه ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی حزبه كوردستانییه‌كان ئه‌نجامبدرێت و بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بده‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.