سه‌باره‌ت به یاری دێربی مه‌درید، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كۆتایی به ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ یاریه‌كه هێناو دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقی به‌سه‌رپه‌رشتی دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنه‌ره ئه‌رژه‌نتینیه‌كه‌ی سازكرد
ئه‌م یاریه بیستونۆیه‌مین یاری دێربی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سیمیۆنی، له كۆی ئه‌و بیست‌ونۆ یاریه‌دا، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید نۆ یاری بردۆته‌وه‌و ڕیالیش له یازده یاری براوه بووه‌و له نۆ یاریش یه‌كسان بوونه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، سیمیۆنی ڕایگه‌یاند كه ڕیال مه‌درید به دوو بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی سیڤیلیه‌و ئۆساسۆنا متمانه‌یه‌كی زۆری بۆ گهڕاتهوهو تیپه‌كه‌ش خاوه‌نی یاریزانی به‌تواناو ڕاهێنه‌رێكی لێهاتووه، سیمیۆنی گوتیشی، پێشبینی یاریه‌كی هاوسه‌نگ له‌نێوان هه‌ردوولا ده‌كه‌م و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین سوود له درز‌و كه‌له‌به‌ره‌كانی ڕكابه‌ره‌كه‌مان وه‌ربگرین و ئه‌نجامێكی باش تۆماربكه‌ین، راهێنه‌ری ئه‌تله‌تیكۆ ئاشكراشی كرد كه له دۆڕان و بردنهوهكاندا زۆر شت فێر ده‌بن، به تایبه‌تی له دۆڕانه‌كان كه ده‌توانن هه‌ڵه‌كانیان ده‌ستنیشان بكه‌ن و ڕاستیان بكه‌نه‌وه
كاتژمێر 10 ی ئەمشەو بەكاتی هەولێر لەخولی پلەیەكی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئەتلەتیكۆ مەدرید رووبەرووی یەكدەبنەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.