له هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر پێنجی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی بارسێلۆنا پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی خیتاڤی
بارسێلۆنا له كۆی شه‌ش یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا دوو یاری دۆڕاندووه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی ده خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه كه ئه‌مه‌ش ده‌ستپێكێكی خراپه بۆ بلاوگڕانا له هه‌نگاوه‌كانی بۆ پارێزگاریكردن له نازناوی خوله‌كه، هاوكات ئیداره‌ی بارسا ڕایگه‌یاند كه ئینسۆ فاتی یاریزانی لاوی یانه‌كه پێكانی هه‌یه‌و ناتوانێت به‌شداری له یاری به‌رامبه‌ر خیتاڤی بكات، بارسێلۆنا كۆتایی به ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ یاریه‌كه هێناو ئێرنیستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند كه خیتاڤی تیپێكی به‌توانایه‌و له مێركاتۆی هاوینه‌دا چه‌ند یاریزانێكی ئاست به‌رزی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی و ئه‌م یانه‌یه هه‌رده‌م له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی میوانه‌كانی ده‌بێته‌وه‌و ئه‌ركی ڕكابه‌ره‌كانی سه‌خت و ئاڵۆز ده‌كات، ڤالڤێردی گوتیشی، ده‌بێت به‌و په‌ڕی تواناوه یاری له‌به‌رامبه‌ر خیتاڤی بكه‌ین و ئه‌نجامێكی باش تۆماربكه‌ین
سه‌باره‌ت به پێكانی مێسی، ڕاهێنه‌ری بارسا ڕایگه‌یاند كه ده‌بێت چاودێری باری ته‌ندروستی یاریزانه‌كه بكه‌ن تا بزانن چۆن مه‌شق ده‌كات و تا چ ڕاده‌یه‌ك بۆ یاریكردن ئاماده‌یه، ڤالڤێردی جه‌ختیشیكرده‌وه كه پێكانی ئه‌مجاره‌ی مێسی مه‌ترسیدار نیه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.