ئه‌بوبه‌كر، عه‌لی نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه،. په‌یامی ڕیفراندۆم شكستی نه‌خواردووه كه په‌یامی سه‌ربه‌خۆبوونه ، په‌یامی ئه‌وه‌یه كه كوردستانی باشوور ڕۆژێك له‌ڕۆژان بگات به قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی و ئێمه له‌چوارچێوه‌ی عیراقدا به‌زۆره ملێ نه‌مێنینه‌وه ، به‌ڵكو قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و نیشتمانی و دڵخوازی خۆمان دابمه‌زرێنین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: من بڕوام به‌سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه ،بڕوام به‌وه هه‌یه ئاینده‌مان له‌گه‌ڵ عیراقدا نییه، عێراق به‌ده‌وڵه‌تێكی شكست خواردوو ده‌زانم .
ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی له شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر ڕوویدا ئه‌گه‌ر نه‌بووایه ئێمه نه‌ده‌گه‌یشتینه سه‌ربه‌خۆیی ، به‌ڵام هه‌رگیز تووشی ئه‌و شكسته نه‌ده‌بووین و تووشی ئه‌و شه‌رمه‌زارییه نه‌ته‌وه‌ییه نه‌ده‌بووین و چه‌ند هه‌نگاوێكیش له‌سه‌ربه‌خۆیی نزیك ده‌بوینه‌وه. ئێمه ئه‌و چاره‌نووسه‌مان نه‌ده‌بوو كه ئێستا هه‌مانه، خۆزگه ئێمه ساڵێك پێش ئه‌وه ڕیفراندۆممان بكردایه كه گه‌رمه‌ی شه‌ڕی داعش بوو، شانسی سه‌ركه‌وتن زیاتر ده‌بوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.