Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 08:50

فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی دژه‌ تیرۆری عێراق پابه‌ندی بڕیاره‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی نابێت

بڕیاردراوه‌ بۆ نێو فه‌رمانگه‌یه‌كی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری بگوازرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

فه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق ره‌خنه‌ی توندی له‌ بڕیاره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گرت سه‌باره‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی بۆ نێو فه‌رمانگه‌یه‌كی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه‌ پێبده‌ن.

ساعدی له‌ لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی سه‌وا رایگه‌یاندووه‌: تاڵب شه‌غاتی، سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق، له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی داوای له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه‌ كه‌ من بگوازرێمه‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری هۆكاری گواستنه‌وه‌كه‌م بم، عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پێی راگه‌یاندم كه‌ رازیبووه‌ له‌سه‌ر بڕیاری گواستنه‌وه‌كه‌م.

ساعدی گوتیشی: نامه‌وێ پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت بم و په‌یوه‌ندی به‌ یه‌كێك له‌ فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری بكه‌م و پێم خۆشه‌ خانه‌نشین بكرێم.

سه‌باره‌ت به‌و زانیارییانه‌ی كه‌ باس له‌ كێبڕكێی نێوان فه‌رمانده‌كانی نێو ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عێراق بۆ وه‌رگرتنی پۆستی هه‌ستیار ده‌كرێت و سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌ش كه‌سانی نزیكی خۆی داده‌مه‌زرێنێ، ساعدی گوتی: به‌ڵێ چوار برای  تاڵب شه‌غاتی له‌نێو ده‌زگاكه‌ كارده‌كه‌ن و زۆربه‌ی كارمه‌نده‌كانی ئه‌و ده‌زگایه‌ له‌ هۆزه‌كه‌ی ئه‌ون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئه‌لحوڕه‌

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.